سەردێڕ:

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین: لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا

PM:09:53:17/02/2025

34712 جار خوێندراوەتەوە

وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەرین بە ئین ئارتی راگەیاند، لەسەر کێشەی زەوی و زار دوو کەس دەبێتە شەڕیان و لە شەڕەکەدا چەک بەکار دەهێنرێت، بەوهۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، دەروو قادر وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئیوارەی ئەمرۆ هیزەکانیان ئاگادار کراونەوە بە رووداویکی تەقە کردن لە گوندی گردجانی سنوری ئیدارەی راپەرین دوای گەیشتنیان دەرکەوت دوو هاوڵاتی گوندەکە لە سەر زەوی و زار بووە بە شەڕیان و لە ئەنجامدا چەک بەکارهاتووە و کەسێک کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

باسی لەوەشکرد، "دوای گەیاندنی تەرمەکەی بە پزیشکی داد و تویکاری بۆ تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".

وتیشی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هێزەکانیان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و فرمانی دەستگیر کردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی رووداوەکەوە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (٤۰٦) لە یاسای سزادان عێراقی راگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

سابڕ عەبدوڵا - رانیە













گەلەری