سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان راگەیەندرا

PM:09:35:04/02/2025

8776 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانانیان بۆ مانگی یەک بەدەست گەیشتووە و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە راگەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٦ـی شوبات هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەش دەکرێت بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پیشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.

هەروەها وتیشی، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لەم مانگەدا زیاتر لە ٤٠ هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.


 













گەلەری