PM:02:22:24/01/2025
3216 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێک لە سنووری باتیڤای زاخۆ دوو ئەفسەری پاسەوانی سنوور کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە سنووری (باتیڤا) ـی زاخۆ، پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پاسەوانی سنوور و چەند چەکدارێک روویداوە و لەم پێكدادانەدا دوو كارمەندی پاسەوانی سنوور كوژراون و كارمەندێكی تر بریندارە بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ كراوە.
وتیشی، هێشتا
وردەكاری هۆكاری روودانی شەڕ و پێکدادانەکە ئاشکرا نییە و زانیارییەکان سەرەتایین.
ئاماژە
بەوەشکرا، ئەو دوو پاسەوانەی سنوور کە کوژراون ناویان عەلی رەمەزانی تەمەن ٤٠ ساڵ
و مێهڤان ناجی تەمەن ٤١ ساڵ و بریندارەکەش ناوی بێوار جەمیلە و تەمەنی ٣٩ ساڵە