سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان

PM:08:22:14/06/2024

43316 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەى لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگە کە ئەمریکا ناردوویەتى ئامادەیە و پێدەچێت سبەینێ دەست بە دابەشکردنى بکرێت. بەپێی زانیارییەکان، دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەم چەند رۆژەدا بە بڕیارى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى راگیراوە.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پارەیەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان نێردراوە، ئامادەیە و پێدەچێت سبەینێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، بە بڕیارى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى رێگەنادرێت مووچەى لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیکەی دوو هەفتەیە هاوپەیمانان مووچەی لیوا هاوبەشەکانیان رەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەر پارەکەدا گرتووە و دابەشی نەکردووە.
هەر لەوبارەیەوە چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی لیوا هاوبەشەکان بۆ مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، بەڵام دەست بە دابەشکردنی نەکراوە.













گەلەری