سەردێڕ:

ئاگر لە قەڵای کەرکوک کەوتەوە

PM:07:43:14/06/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەرگری شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٤ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لەناو قەڵای کەرکوک کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە بەرگری شارستانی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر ٤ـی ئێوارە ئاگر لەناو قەڵای کەرکوک کەوتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنتڕۆڵ کرا و جگە لە سووتانی پووش و پەڵاش هیچ زیانێکی نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکى ئامادەکردنى کۆنکرێت لە سنوورى هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان.

شەوی ١٢ـی ئەم مانگەش ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە پاڵاوتگەکانی سەر رێگەی هەولێر – گوێڕ کەوتەوە، بەهۆیەوە دە کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر تەنگەنەفەس بوون و چوار کارمەندیش بریندار بوون کە برینی دوانیان سەخت بوو.

سۆران محەمەد - کەرکوک 

 













گەلەری