سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ بناری قەندیل بۆردوومان کرا

PM:02:04:14/06/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی پاشکۆتەڵ و چەند شوێنێکی دیکەی بناری قەندیل بۆردوومان کراون.


ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند جارێک بۆردوومانی زنجیرە چیای کێوەڕەش لە سەرکەپکان لە ڕانیە کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد بۆردوومانەکان، بۆسەر لوتکەی کوڕاشەڵ لە زنجیرەی چیای کێوەڕەش و بناری کێوەڕەش لە دەورووبەری گوندی پاشکۆتەڵ لە ناحیەی سەرکەپکان بوون.

لەبارەی زیانەکانیشەوە ئەوەی خستە روو، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.













گەلەری