سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: پارە بلۆککراوەکانی روسیا بۆ هاوکاری ئۆکرانیا بەکاردێنین

PM:09:37:08/05/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هاوڕان لەسەر بەکارهێنانی پارە بلۆک کراوەکانی روسیا بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا و دووبارە بنیادنانەوەی ئەو وڵاتە.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپادا زۆرینەی وڵاتانی ئەندام هاوڕابوون لەسەر بەکارهێنانی سێ ملیار یۆرۆی بلۆک کراوی روسیا بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بڕیارە پارەکە بۆ پاڵپشتیکردنی سەربازیی ئۆکرانیا و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە تەرخان بکرێت.

 

هاوکات، هەندێک لە وڵاتانی ئەندام و بانکی ناوەندی ئەوروپا نیگەرانیان دەربڕیوە و پێیان وایە ئەم بڕیارە پێشهاتی نەخوازراوى لێدەوێتەوە و دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ناوبانگی یۆرۆ وەکو دراوێکی سەلامەت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە دوای هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا لە شوباتى ٢٠٢٢، پارەکانی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە لە ناو بانکەکانی ئەوروپا بلۆک کران.













گەلەری