چەند شۆفێرێکی کەمپی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان بە ئێن ئاڕ تیان وت، داوایان لێ کراوە کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک رادەست بکەن، بەپێچەوانەوە کرێی مانگانەیان بۆ خەرج ناکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، داوای کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک لە زیاتر لە هەزار شۆفێر کراوە.
ئەو شۆفێرانە ئاماژە بەوەش دەکەن پێیان وتراوە، ئەگەر کارتی دەنگدان و فۆرمی
خۆراک رادەست نەکەن ئەوا پارەی کرێی گواستنەوەی نەوتیان بۆ خەرج ناکرێت.
یەکێک لە شۆفێرەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان نەوت لە کەمپی نەوتی حەسیرەوە
دەگوازنەوە بۆ پاڵاوگەی دوکان و تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکیان پێ نەدراوە و پێیان
وتراوە، هەرکەس کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆی نەهێنێت بۆیان خۆی بەرپرسیار
دەبێت لە پێنەدانی کرێی مانگانەی.
محەمەد عەدنان-کفری