سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: ناتوانین یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنینە غەززە

PM:03:38:08/05/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ناتوانن لە رێگەی هەردوو دەروازەی رەفەح و کەرەم ئەبوخەلیل یارمەتییە مرۆییەکانیان بگەیەننە کەرتی غەززە.


ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییەی لە ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) وەریگرتووە، دوای خواستی چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن سوپای ئیسرئیلەوە، دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بە زۆر کۆچیان پێکراوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانە لە حەوت مانگی رابردوودا چەندین جار بە زۆر کۆچیان پێکراوە، وتیشی، "دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە سەرەتاییەکان، گرنگترین خواستی خەڵکی ناوچەکەیە".

راشیگەیاند، نەتوانراوە لە رێگەی هەردوو دەروازەی رەفەح و کەرەم ئەبوخەلیل یارمەتییە مرۆییەکانیان بگەیەننە کەرتی غەززە و ٧٠٠ هەزار ژن و منداڵ لە کەرتی غەززە، هیچ شوێنێکی جێی متمانەیان بۆ مانەوە نییە.

 













گەلەری