ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند چاوگێکی ئاگادارەوە باسی لەوەکردووە، ویلیام بێرنزی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەردانێک دەگاتە ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە،
میدیاکان باسیان لەوەکرد، بێرنز بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی راگەیاندنی
ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان چووەتە
میسڕ.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، هەریەکە لە رۆژنامەی نیویۆرک
تایمزی ئەمریکی و دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، هێشتا ئیسرائیل و حەماس لەسەر
پرسە سەرەکییەکان ناکۆکن بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
ئاماژەیان بەوەکردبوو، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەبارەت
بە ئاگربەست دەگەڕێتەوە بۆئەوەی حەماس ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ئیسرائیل ئاگربەستی
کاتی دەوێت و حەماس دەیەوێت ئیسرائیل هێزەکانی بکشێنێتەوە، بەڵام ئیسرائیل ئامادە
نییە، هەروەها حەماس دەیەوێت لە هەر هەفتەیەکدا سێ بارمتە ئازاد بکات، بەڵام ئیسرائیل
دەیەوێت لە هەر سێ رۆژێکدا سێ بارمتە ئازاد بکرێت.