سەردێڕ:

بەهۆی هەورەبروسکەوە دابەشکردنی ئاو لە هەڵەبجە راگیرا

PM:10:57:07/05/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکە لە یەکێک لە تاوەرەکانی کارەبای پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە پڕۆژەکە لەکار کەوتووە و سبەی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، دانیشتوانی هەڵەبجە ئاگادار دەکەنەوە بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکە لە یەکێک لە تاوەرەکانی کارەبای پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە، لە ئێستادا پڕۆژەکە کار ناکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی چوارشەممە لە هەڵەبجە دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت و تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو دەکرێتەوە.

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی کارەبای مێرگەسۆر رایگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە لە تاوەرەکانی هێڵی ٣٣ رێزان – مێرگەسۆر – سۆرێ، بەشێکی کارەبای نیشتیمانی مێرگەسۆر لە کار کەوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی هەورەبروسکەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری