سەردێڕ:

کەشوهەوای گەرم بڵاوبوونەوەی ماددەیەکی ژەهراوی ناو ئۆتۆمبێل زیاتر دەکات

PM:09:27:07/05/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

گەرما بڵاوبوونەوەی گازێکی ژەهراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا زیاتر دەکات کە ماددە ئاگرکوژێنەوەکان کاری تێناکەن، چەند بەشێک لە ناوەوەی زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان مادەی ئاگرکوژێنەوەیان تێدایە، لەوانەش پێکهاتە فۆسفاتییەکان، ئەم ماددانە لە دروستکردنی فۆمی ئیسفەنجیشدا بەکاردێت کە لە مۆبیلیات و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و جلوبەرگدا بەکاردێت.


بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گۆڤاریEnvironmental Science & Technology بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە یەکێک لەو ماددانە کە ناوی ئەدینۆسین ترای فۆسفاتە، لەناو ٩٩٪ی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەبووە کە پشکنینیان بۆ کراوە، توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانی دوک، بێرکلی و تۆرۆنتۆ ئەنجامدراوە.

تاقیکردنەوەکە بریتی بوو لە هەڵواسینی نمونەیەکی سلیکۆن لەسەر ئاوێنەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلە نوێکان بۆ ماوەی هەفتەیەک، پاشان شیکردنەوەی ئەو ماددانە کە لە نمونەکەدا دۆزراونەتەوە.

لە ژێر بارودۆخی ئاساییدا، دەرکەوتووە کە چڕیی ئەدینۆسین ترای فۆسفات هاوشێوەی ئەو بڕەیە کە لەناو ماڵێکدا دەدۆزرێتەوە.

بەڵام کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، چ لە دەرەوە بێت یان ناو ئۆتۆمبێل، چڕیی ئەم مادەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، بوونی ئەدینۆسین ترای فۆسفات لە فۆرمولەی کورسیدا ئەم کاریگەرییە بەرز دەکاتەوە.

لە راپۆرتێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە ئەدینۆسین ترای فۆسفات مادەی شێرپەنجەیی بێت، دوای تاقیکردنەوەی لەسەر مشک، ئەم ئاژەڵە تووشی وەرەم بووە لە جگەر و منداڵداندا.














گەلەری