سەردێڕ:

بۆچی کاتێک ددانەکانیشت پاک دەکەیتەوە هێشتا بۆنی دەمت ناخۆشە؟

AM:12:01:07/05/2024

4488 جار خوێندراوەتەوە

هەموومان درک بە گرنگی شۆردنی رۆژانەی ددانەکانمان دەکەین، بەڵام ئەم خووە گەرەنتی هەناسەیەکی بۆنخۆش ناکەن بە درێژایی رۆژ.


وەک لە رۆژنامەی "میترۆی بەڕیتانی"دا بڵاوکراوەتەوە، پزیشکان دووپاتی دەکەنەوە هەرچەندە شۆردنی ددانەکان راستەوخۆ دوای بەئاگابوونەوە و پێش نووستن رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە رێگرتن لە کەڵەکەبوونی کلس، کە بەپلەی یەکەم بەرپرسە لە نەخۆشییەکانی پووک و خراپبوونی ددان، بەڵام پاکنەکردنەوەی ناوەوەی دەم و زمان رۆڵی دیارترینی هەیە لە چڕبوونەوەی بۆنی ناخۆشی دەم بە درێژایی رۆژ.

داز سینگ پزیشکی ددان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، نابێت کەس لە کاتی شۆردنی ددانەکانیاندا کەمتەرخەمی شۆردنی ناو دەم و زمان بکات، چونکە وازهێنان لەم دوو بەشە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم و کێشەی دیکە بۆ تەندروستی دەم و ددانت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "شۆردنی ددانەکان بەشێکی گرنگە بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان، بەڵام گرنگە زمان و ناودەم بخەیتە ناو رۆتینی شۆردنەکەوە، چونکە زمان و روومەتەکانی ناوەوە دەتوانن ژمارەیەکی زۆر لە بەکتریا و تەنۆلکەی خۆراکی مردوو لەخۆبگرن، کەمتەرخەمی لە پاککردنەوەی ئەم ناوچانە لەوانەیە رێگە بە گەشەکردنی بەکتریاگەلێک بدات کە زیاتر بەشدارن لە بۆنی ناخۆشی دەم و دروستبوونی کلس".

دکتۆر سیگ دووپاتی کردەوە کە کاریگەرترین رێگە بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم ئەوەیە کە زمان بشۆیت و روومەتەکانی ناوەوە پاک بکەیتەوە بە بەکارهێنانی فڵچەی نەرم بە بەردەوامی، چونکە ئەمە یارمەتی لابردنی ئەو بەکتریایانە دەدات کە بەرپرسن لە بۆنە ناخۆشەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، له کاتێکدا زۆرجار سەرنجی سەرەکی له سەر ددانه، بەڵام پاککردنەوەی زمان و روومەتی ناوەوە دەبێته هۆی رێگریکردن له کێشەی دەم و ددان و سوودی ته ندروستی زۆری دەبێت.













گەلەری