پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ هەورەبروسکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی داوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و سیستمی کاری بەڕیوەبەرایەتییەکە تێکچووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ئەو کەسەی بریندار بووە شۆفێری تەکسی بووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی هەورەبروسکەکەوە سیستمی
کاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تێکچووە و مامەڵەی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی کاتی
وەستاوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی
بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەولێر لافاو
دروست بوو و زیانی بە دوکان و ماڵی هاوڵاتییان گەیاند.
ئومێد چۆمانی، هەولێر