سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەکێتی و گۆران بۆ داواکاری دواخستنی هەڵبژاردن چونەتە ئێران

PM:10:42:05/05/2024

3280 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی سەردانکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەکێتی و گۆران بۆ ئێران بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەکێتی و گۆران گەیشتنە تاران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیان لێکرا و بەگوێرەى بەرنامەى سەردانەکە، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆککۆمارى ئێران و ژمارەیەک بەرپرسى ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەکێتی و پارتی دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم و نەکردنییەتی لەکاتی خۆیدا.

 

بەهۆی ترسیان لە تۆڵەی خەڵک و شکستیان لە هەڵبژاردندا، پارتی و یەکێتی سەرەڕای هۆشداریییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندان کە بڕیارە لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.













گەلەری