سەردێڕ:

حەماس: گفتووگۆکانمان لە قاهیرە لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی هاتن

PM:08:55:05/05/2024

2600 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست دوادەخات و هەمیشە دەیەوێت پاساو بهێنێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە هێرشکردن بۆ سەر کەرتی غەززە و هەوڵی ئەوەش دەدات ململانێکان فراوان بکات. دەشڵێت، "گفتووگۆکانمان لە قاهیرە لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی هات."


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت پاساوێک بهێنێتەوە بۆ بەردوامبوون لە هێرش کردن بۆ سەر کەرتی غەززە.

هاوکات، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست کۆتایی هات و شاندی حەماس بەمەبەستی ئەنجامدانی راوێژ لەگەڵ سەرکردایەتی بزوتنەوەکە قاهیرەیان جێهێشت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر لە قاهیرە دانوستانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامدرا بۆ پێکهێنانی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان.

جەنگی غەززە کە ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ بەسەریدا تێپەڕی کردووە، هێشتا ئەنجامەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسیش بریندار بوون، هاوکات لە لایەنی ئیسرائیلیش هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری