سەردێڕ:

لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و باندێکدا لە کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:08:27:05/05/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و باندێکی ساختەکاری دراو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی شاری کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و باندێکی ساختەکاری دراودا روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو باندە لە سێ کەس پێکهاتبوون و کاریان ساختەکاری دراو بوو و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پۆلیسدا کەسێک لە ئەندامانی باندەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا و ئەو دوو کەسەی دیکەش دەستگیر کران.

سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری