سەردێڕ:

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران: تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە چیای زێوێ ونبوو دۆزرایەوە

PM:04:20:05/05/2024

1724 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە ونبوونی هاوڵاتییەک تیمەکانیان تەرمی هاوڵاتییەکەیان لە چیای زێوێی سنووری باڵەکایەتی دۆزیوەتەوە.


رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییەی ون ببوو، ناوی حسێن حەسەن بووە و تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە و دانیشتووی شاری سۆران بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە رۆژی شەممە بە مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە و بەهۆی سەختی شوێنەکە و بوونی تەمومژ ون بووە و پاش دوو ڕۆژ گەڕان توانیویانە تەرمەکەى بدۆزنەوە.

ئەوەش لە کاتێدایە، بە گشتی هاوڵاتییانی گوندنشینی هەرێم لە وەرزی بەهاردا بە مەبەستی لێکردنەوەی گژوگیای بەهارە دەچنە شاخ و کێوە بەرزەکان، چەند جارێکیش رووداوی هەڵدێران لە شاخ یاخود رێگا ونکردن روویداوە، یان مینیان پێدا تەقیوەتەوە. کە ئەوەش گیانلەدەستدان یان برینداربوون و کەمئەندامبوونی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری