سەردێڕ:

لەسەر پرسی هەڵبژاردن شاندێکی یونامی سەردانی نەوەی نوێی کرد

PM:02:05:05/05/2024

1900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە شاری هەولێر پێشوازییان کرد لە شاندێکی یونامی بە سەرۆکایەتی راوێژکاری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ شاندێکی یونامی بە سەرۆکایەتی عەزیز زەربوت، راوێژکاری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو دانیشتنەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن و رۆڵی یونامی کرا.

ئەوەشی خستووەتە روو، نەوەی نوێ جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە سەرپەرشتی و چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وادەی دیاریکراو کردەوە کە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانە.

باسی لەوەش کردووە، ئەوان وەک نەوەی نوێ پێیان راگەیاندووە، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن بە نایاسایی، نەوەی نوێ هەڵوێستی توندی دەبێت و رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر لە دادگای فیدڕاڵی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە، شاندێکی سیاسیی ژاپۆن سەردانی نەوەی نوێیان کرد و گفتگۆیان لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد، نەوەی نوێش جەختی لەوە کردەوە، دەبێت هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا کردەوە.













گەلەری