سەردێڕ:

کەشناسی: لەماوەی ئەمساڵدا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆک باریوە

PM:12:20:05/05/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، جگە لە پارێزگای سلێمانی بڕی بارانبارین لەمساڵدا لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماری بارانبارینی پارێزگاکان لە ماوەی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران باریوە کە زیاتر لە ٨٢٣ ملم بووە و لە پارێزگای کەرکوک کەمترین بڕی باران باریوە کە ٣٤٦.٤ ملم بووە.

باسی لەوەش کرد، لە ماوەی ئەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر ٥٨٤.٢ ملم باران باریوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو کە ٢٥١.٩ ملم بووە، ٣٣٢ ملم زیادی کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە پارێزگای سلێمانی بە تێکڕا لە ماوەی ئەمساڵدا ٦٧٢.٥ ملم باران باریوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ٦٠ ملم کەمی کردووە، بەوپێیەی بڕی باران لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا ٧٣٢.٨ ملم بووە.

هاوکات، لەمساڵدا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆک باریوە کە ٨٢٣.٣ ملم بووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو کە تێیدا ٣٨٨.٤ ملم بارانی لێ باریوە، ٤٣٤.٩ ملم زیادی کردووە.

لە پارێزگای کەرکوکیش ٣٤٦.٤ ملم باران باریوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٠١.٥ ملم زیادی کردووە کە بە تێکڕا ٢٤٤.٩ ملم بارانی لێ باریبوو.

بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجەش بە تێكڕا ٨١١.٦ ملم بووە و لە ساڵی رابردوودا ٥١٤.٦ ملم بارانی لێ باریوە و بەوەش ٢٩٧ ملم زیادی کردووە.













گەلەری