سەردێڕ:

لە ٢٤ کاتژمێردا؛ زۆرترین بڕی باران لەم ناوچەیەی هەرێم باریوە

PM:06:10:04/05/2024

2492 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە لە تەوێڵە باریوە بە بڕی ٦٧.٢ ملم و کەمترین بڕی بارانیش لە پارێزگای هەولێر لە بارزان باریوە بە بڕی ٠.٦ ملم.


ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێم لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران لە قەرەداغ بە بڕی ٥٠ ملم باریوە و کەمترین بڕیش لە رانیە و ئاخجەلەر باریوە بە بڕی ٦ ملم.

باسی لەوەش کردووە، لە پارێزگای هەولێر زۆرترین بڕی باران لە سۆران بە بڕی ٢٣ ملم و کەمترین بڕیش لە بارزان باریوە کە بڕەکەی ٠.٦ ملم بووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە پارێزگای دهۆک لە بامەڕنێ و کانی ماسی زۆرترین بڕی باران باریوە کە بڕەکەی ٣٠ ملم بووە، کەمترین بڕی بارانیش لە سەنتەری دهۆک بە بڕی ٧.٥ ملم باریوە.

هاوکات، لە پارێزگای کەرکوک زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی تەکیەی جەباری بە بڕی ٥٠ ملم باریوە و لە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین بڕ لە تەوێڵە باریوە کە ٦٧.٢ ملم بووە.













گەلەری