سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

PM:08:56:03/05/2024

2396 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی کردەوە بە بەرهەمهێنان، لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەتەواوی توانای خۆی دەستی کردەوە بە بەرهەمهێنان لەدوای ئەوەی بەهۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەکە لە ٢٦ـی نیسان کارەکانی راگرتبوو، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر بە ئامانجگرتنی دانەغاز لە ئێستادا ئاستی بەرهەم هێنانی غاز ئاسایی بووەتەوە و تێکڕای توانای بەرهەمهێنانیش بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێ جا بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٦ـی نیسان، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارە بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا، بەهۆی هێرشەکانیشەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

دواتر وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.













گەلەری