سەردێڕ:

ئەم هەڵەیە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکانت

PM:07:31:03/05/2024

4188 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی ددان هۆشداریدا لەوەی کە هەڵەیەکی سادەی باو لە پاککردنەوەی ددانەکاندا دەکرێت هۆکاری زەردبوونی ددانەکان بێت.


بەگوێرەی رۆژنامەی میرەر، فەرەک حەمید پزیشک رایگەیاندووە، ئەو هەڵە سادەیەی کە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکان بریتییە لە بەکارهێنانی فڵچەی ددانەکان راستەوخۆ پێش تەڕکردنی بە ئاو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تەڕکردنی فڵچەی ددان بە ئاو پێش بەکارهێنان ئاسانکاری دەکات بۆ دابەشکردنی هەویری ددانەکە بەسەر هەموو ددانەکانتدا، ئەمەش وادەکات فڵچەکردنەکەت کاریگەرتر بێت.

ئەوەشی خستە روو، "کاتێک فڵچەکە تەڕ دەکەیت، نەرمتر دەبێت، هەر بۆیەش نەرمتر دەبێت لەسەر پووک و ددانەکانت، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە خوران و زیانێک، بۆیە لەبیرت بێت کە رشتنی ئاو لەسەر فڵچەی ددان دەتوانێت جیاوازیەکی گەورە دروست بکات لە هێشتنەوەی ددانەکانت بە پاکی".













گەلەری