دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە داوا کرابوو ناردنی سێ مووچەی ساڵی رابردوو بۆ هەرێم بە نادەستووری لە قەڵەم بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دوو سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە کە یەکێکیان لەبارەی ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بوو لە ساڵی رابردوودا.
یەکێک لە سکاڵاکانی کە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی رەتی کردەوە، داوا کرابوو دادگاکە
ناردنی سێ مووچەی مووچەخۆرانی لە ساڵی رابردوودا بۆ هەرێم بە نادەستووری بناسێنێت.
هاوکات، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکەی پەیوەست بە هەرێمی رەت کردەوە
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگاکانی
هەرێم.