وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر و عێراق بە هەماهەنگی بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆدا بچن. دەشڵێت، "لەپێناو سەروەریی خاک و سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر کارەکانمان بەرەو پێش دەبەین".
ئەمڕۆ شەممە، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەن کە ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش
کرد، پێویستە هەردوو حکومەتی کاربەڕێکەر و عێراق بە هەماهەنگی کاربکەن بۆ دۆزینەوەی
ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەش کرد،
بەمەبەستی سەقامگیری ئاسایشی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە کاردەکەن و
بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
دوێنێ هەینی بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا و دوو دەنگی بەهێز لەنێو
کێڵگەکەدا بیسترا کە بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، بەهۆی هێرشەکانیشەوە،
چوار کەس گیانیان لەدەستدا.