سەردێڕ:

بە ئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هێلکە؛ عێراق رێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر

PM:08:29:25/04/2024

2700 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هێلکە، حکومەتی عێراق رێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکە و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا حکومەتی عێراق رێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر.

باس لەوەش کراوە، بە گوێرەی رێکارەکە بازرگانان و هاوردەکارانی هێلکە پێویستە پابەند بن بە رێنماییەکان و ( ناوی بەرهەمەکە، بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون ) لەسەر رووپۆشی هەر هێلکەیەک بنوسرێت لەگەڵ ئەو ناوچەیەی کە هێلکەکەی لێوە هاوردەکراوە. 
هاوکات، نابێت ئەو هێلکەیەی کە بازرگانان و هاوردەکاران هاوردەی دەکەن لە سێ مانگ زیاتر بمێنێتەوە لە هیچ کۆگا و ساردکەرەوەیەکدا لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەکەوە
.



 













گەلەری