سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەربکات

PM:04:05:25/04/2024

816 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەر بکات و دەسەڵاتداران چۆن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ خۆیان دابین دەکەن دەبێت بۆ خەڵکیش وابێت. دەشڵێت، "خەڵک تەنها لە رێگەی دەنگدان دەتوانن کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی کاربەرێکەر تائێستا نەیتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەر بکات و دەسەڵاتداران چۆن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ خۆیان دابین دەکەن دەبێت بۆ خەڵکیش وابێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دوای ٣٣ ساڵ حوکمڕانی نەیتوانیوە وەک پێویست خزمەتی خەڵک بکات. وتیشی، چۆن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ خۆیان دابین دەکەن دەبێت بۆ خەڵکیش بەو شێوەیە بێت.
باسی لەوەش کرد، خەڵک تەنها لە رێگەی دەنگدان دەتوانن کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنێت
.

ئەوەشی خستە روو، دەسەڵاتدارانی هەرێم داهاتی سەر زەوی و ژێر زەوی ئەم وڵاتەیان بردووە و ناتوانن بە جوانی خزمەتی یەک سێکتەر بکەن وهەموو شتێکیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکارهێناوە.













گەلەری