سەردێڕ:

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

PM:01:38:25/04/2024

1628 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یەک کیلۆواتی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سیتییەکان ٢٥٢ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان کۆبووەوە و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد.

ئەوەشی خستە روو، نرخەکە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ دیاریکراوە و نرخەکەی ٢٥٢ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، چاوگێک لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە تایبەت بە دیاریکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ماڵان.













گەلەری