سەردێڕ:

ئاسایشی هەولێر: لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانمان و گروپێکی ماددەی هۆشبەر کەسێک کوژرا

PM:11:13:23/04/2024

2020 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ گروپێکی ماددەی هۆشبەر کەسێکی داواکراو کوژرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر داوای دادوەر لە عەنکاوە ویستویانە دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن بەڵام رووبەڕوویان بوونەتەوە.

باسی لەوەش کردووە، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە داواکراوەکانیش کوژراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا بازرگانەکەی دیکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.













گەلەری