سەردێڕ:

پنتاگۆن: ئەگەر هێرشی گروپە چەکدارەکان بەردەوام بێت درێغی لە بەرگری کردن لە هێزەکانمان ناکەین

PM:11:04:23/04/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن هەنگاوی بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا بکات لە وڵاتەکەیدا. دەشڵێت، "ئەگەر هێرشی گروپە چەکدارەکان بەردەوام بێت، وەکو پێشتر درێغی ناکەین لە بەرگری کردن لە هێزەکانمان".


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەکەیدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ یەکەمین جار لە دوای ٤ـی شوباتەوە، رۆژی رابردوو گروپە چەکدارەکان دوو هێرشیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدا.

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر هێرشی گروپە چەکدارەکان بەردەوام بێت، وەکو پێشتر درێغێ ناکەن لە بەرگری کردن لە هێزەکانیان.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی ٢١ـی ئەم مانگە لە گوندێکی سنووری موسڵەوە پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کرا و رۆژی دواتریش بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.













گەلەری