سەردێڕ:

نوێنەری زیندانیانی بادینان: مەسرور بارزانی باسی ئازادی رۆژنامەنووسان دەکات و پێشێلکاریشیان بەرامبەر دەکات

PM:09:11:23/04/2024

892 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئامۆژگاری دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات کە پیشەیی بن و باس لە ئازادی دەکات، کەچی خۆی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەکات و دەیان رۆژنامەنووسی رفێنراو بە تیرۆرست ناو دەبات.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، لە ١٢٦ـەمین ساڵیدای رۆژنامەگەری کوردیدا لە کۆنفراسێکدا سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئامۆژگاری دەزگاکانی راگەیاندنی دەکرد کە پیشەیی بن، کەچی لە دیوی دیکەی ھۆڵی کۆنفراسەکە پێشێلکاری و سوکایەتی بە دەیان رۆژنامەنوس کرا و رێگیریان لێکرا کە رومالی ئاسایی خۆیان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، "مەسرور بارزانی ئامۆژگاری رۆژنامەنووسان دەکات کە پابەندی ئیتیک و پیشەی رۆژنامەوانی بن، لەکاتێکدا خۆی دوور لە ھەموو بنەمایەکی یاسایی و دیموکراسی شەش رۆژ پێش دادگاییکردنی رۆژنامەنووسانی بادینان دەیان رۆژنامەنووسی رفێنراوی بە تیرۆست ناو برد."

ئەوەشی خستە روو، شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و سلێمان ئەحمەد و رۆژنامەنوسانی دیکەی سزادراوان ئەندامی سەندیکا و رۆژنامەنووسی پیشەیی بوون و کاریان ئاشکرا کردنی گەندەڵییەکانی کۆمپانیایەک بوو کە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە خاوەندارێتی دەکرا.

باسی لەوەش کرد، رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لەسەر ئاشکراکردنی گەندەڵی دەروازەی "وەلیدی"یە بەند کراوە کە تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکە لەو دەروازەیە نیە و بۆدجەکەی بۆ کۆمپانیاکەی مەسرور بارزانی دەڕوات.













گەلەری