PM:06:36:23/04/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ دەستەبەر کردنی کەرەستەکانی سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتی بە یەک پارە و بەبێ دواکەوتن و کەمی کەرەستەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، تالب حەسەن بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک و رێگریکردن لە قۆرخکردنی، بە هەزاران تۆن کەرەستە و کاڵای خۆراکی جۆراوجۆریان لە رێگەی فرۆشگاکانی بەبازاڕکردن و ئۆتۆمبێلە گەڕۆکەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتییان دەستەبەر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەت پلانێکی ئامادە کردووە بۆ دەستەبەرکردنی کەرەستەکانی
سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتی بە یەک پارە بەبێ دواکەوتن و کەمیی هیچ
کەرەستەیەک.
ئەوەشی خستە روو، بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و برنج یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ
کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کردووە بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی
ناوخۆیی.