سەردێڕ:

نرخی دۆلار هاتەوە خوار ١٤٧ هەزار دینار

PM:04:45:23/04/2024

2004 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزینی بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نزیکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکییەوە، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨٢ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی فرۆشی ئەمساڵ دادەندرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.














گەلەری