سەردێڕ:

لە رووی زۆری ژمارەی ئەندامانی خێزان؛ عێراق لە ریزبەندی شەشەمی جیهاندایە

PM:04:29:23/04/2024

1572 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندێکی جیهانی، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ریزبەندی شەشەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامی خێزان. دەشڵێت، "تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزانە عێراقییەکان حەوت کەسە ".


ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی سەرژمێریی جیهانیی سی ئی ئۆ وێڵد، لە راپۆرتێکی تایبەت بە ژمارەی ئەندامانی خێزانەکانی جیهان بڵاو کردەوە و تێێدا هاتووە، لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە ریزبەندی شەشەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامانی خێزانەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا عەمان دێت، کە تێكڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان لەو وڵاتەدا زیاترە لە هەشت ئەندام و عێراقیش لە بە حەوت ئەندامی خێزان، لە پلەی دووەمدا دێت.

باس لەوەش کراوە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ژمارەی گەشەی خێزانی زیاتر بێت و تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان لە عێراقدا، لە حەوت ئەندامەوە بەرز ببێتەوە بۆ هەشت ئەندام.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا، سەرژمێری گشتیی دانیشوان ئەنجام بدەن و گرنگی بەوە دەدرێت کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بڕەخسێندرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەش خراوەتە روو، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ئەمساڵ ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ ھەزار کەسە، کە ٥٠.٥٪ـیان لە رەگەزی نێرن و ٤٩.٥٪ـشیان لە رەگەزی مێن.













گەلەری