سەردێڕ:

ئەپیکۆر بۆ ئێن ئاڕ تی: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

PM:03:47:23/04/2024

1152 جار خوێندراوەتەوە

ئەپیکۆر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەنەوە بەگوێرەی ئەو مەرجانەی لە ئێستادا بەردەستن، تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی عێراق و هەرێم دەگەنە رێککەوتن لە رادەستکردنی پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رابردوو و داهاتوودا.


ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق و هەرێم بەتەواوی دەگەنە رێککەوتن لەسەر داهاتی نەوت، کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە ئامادەن بەو مەرجانەی لە ئێستادا بەردەستن دەست بکەنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەفتەی رابردوودا سەرکردەکانی عێراق و تورکیا و کوردستان و ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا کردووە.

باسی لەوەش کرد، ئەوان وەک کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بە تەواوی ئامادەن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بکەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٣ بە بڕیارێکی ژووری ناوبژیوانی دادگای نێودەوڵەتی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە و زیانی چەندین دۆلاری هەبووە.













گەلەری