پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەند کرد و هەر لەمساڵدا یەکەم فڕۆکەی کۆچبەران بەرەو رواندا دەفڕێت.
دوای ئەوەی پرۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا لە ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا چەند جارێک گەڕێنرایەوە، لە کۆتاییدا پڕۆژەیاساکە پەسەند کرا، و رێککەوتن لەسەر ئەوەی هیچ هەموارێکی دیکە بۆ دەقەکە نەکرێت.
دوای پەسەندکردنی پڕۆژەکە لە پەرلەمان چاوەڕوان دەکرێت
رەزامەندی شاهانە بەدەستبهێنێت و پاشای وڵات رەزامەندی لەسەر بدات، دواتر دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی پڕۆژەیاساکە، لە مانگی ٧ی ئەمساڵدا یەکەم فڕۆکەی
کۆچبەران بەرەو رواندا دەفڕێت و دوو هەزار و ٢٠٠ شوێن لە سەنتەری دەستبەسەرداگرتن
ئامادە کراوە بۆ ئەو پرسە، هەروەها ٢٠٠ دادگای تایبەت بە پەنابەران دانراون.
ئەمەش لە کاتێكدایە،
بەریتانیا و رواندا لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ـدا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی هەندێک
لەو کۆچبەرانە بۆ رواندا کە بە نایاسایی لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە دەچنە بەریتانیا،
بەجۆرێک، لە رواندا داواکاریی مافی پەنابەرییان جێبەجێ دەکرێت.
رێککەوتنەکە ئەو
کۆچبەرانەی دەگرتەوە کە لە مانگی ١ی ٢٠٢٢وەوە بە رێگای نایاسایی "وشکانی،
ئاوی، ئاسمانی" گەیشتبوونە بەریتانیا.
لە مانگی ٥ی
ساڵی ٢٠٢٢دا، وتهبێژی سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا، ئاماژهی بهوه كرد، جێبهجێكردنی
پلانی حكومهت بۆ ناردنی پهنابهران بۆ رواندا، بههۆی ئاستهنگه یاساییهكانهوه،
رهنگه زۆرتری پێ بچێت و ماوهی چهند مانگێكی بوێت.
دواتریش لە
مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٣دا، یۆلاندێ ماکۆلۆی، وتەبێژی حکومەتی رواندا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
رواندا و بەریتانیا پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو کۆچبەرانەی کە بەریتانیا
بەنیازە رەوانەی وڵاتەکەیانی بکات و وتیشی، ئامادەن کۆچبەران وەربگرن.