سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی لە مالیزیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:20:23/04/2024

4316 جار خوێندراوەتەوە

هێزی دەریایی مالیزیا رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی لەکاتی مەشق و راهێناندا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە کارمەندی هێلیکۆپتەرەکان بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، هێزی دەریایی مالیزیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتی مەشق و راهێنانی ژمارەیەک هێلیکۆپتەردا لە بارەگای هێزی دەریایی مالیزیا لە باکوری شارۆچکەی لوموت، پێکدادان لەنێوان دوو هێلیکۆپتەردا روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی رووداوەکەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی هێلیکۆپتەرەکان بوون.

باس لەوەش کراوە، سەرجەم قوربانییەکان پێش ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری