سەردێڕ:

دوای نۆ ساڵ؛ لەمڕۆوە گەشتی عەمرە لە ئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکاتەوە

AM:09:00:22/04/2024

2408 جار خوێندراوەتەوە

دوای نۆ ساڵ، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار گەشتی عەمرە لە ئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکاتەوە و یەکەم کاروان بەڕێدەکەون.


محەمەد حسێن ئەجیلیان بەرپرسی یەکەی کاروباری حەج لە کۆمپانیای إرۆکەخانەکانی ئێران رایگەیاندووە، دوای ٩ ساڵ لەمڕۆ دووشەممەوە، گەستی چەند عەمرەکارێک لە ئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناردنی عەمرەکاران بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت و تاوەکو رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

دەشڵێت، لە ١١ فڕۆکەخانەی ئێرانەوە رۆژانە بۆ هەریەکەیان یەک گەشت ئەنجامدەدرێت.

ئەوەشی خستە روو، ژمارەی سەردانیکاران دەگاتە پێنج هەزارو ٧٢٠ عەمرەکاری ئێرانی و ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لەدوای ٩ ساڵی رابردوو گەشتی عەمرە ئەنجامدەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٣ شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و موسەید بن محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی سعودیە و ئێران بڵاوکردەوە.

لە ٢٢ی نیسانی ساڵی رابردوودا، عەبدولفەتاح نەواب نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرە پێویستی بە گفتوگۆ و تاوتوێکردن هەیە لە نێوان دەسەڵاتی ئێران و سعودیە.

پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بە تەواوی کێشەی تێکەوت و لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٦دا بە تەواوی پەیوەندییەکانیان پچڕاند، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیه‌ ٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به‌تۆمه‌تی تیرۆر ٤٧ كه‌سی له‌سێداره‌دا كه‌ زانای ئایینی شیعه ‌مه‌زهه‌بیان لەناودا بوو و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێران به‌ دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعودیه‌ ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه‌ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ تاران و كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ مه‌شهه‌د.













گەلەری