سەردێڕ:

سعودیە: ئەم کەسانە ناتوانن بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن

PM:11:40:21/04/2024

17828 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، ئەو حاجیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە لەلایەن وڵاتەکانیانەوە بارودۆخی تەندروستییان لەبەرچاو بگیرێت پاشان رەوانەی سعودیە بکرێن و لەکاتی حەجیشدا دەبێت دەرمانی پێویستیان پێبێت، هاوکات چەند رێنماییەکی لەبارەی ئەو کەسانەوە بڵاوکردەوە کە ناتوانن بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، سەرجەم مەرج و رێنماییەکانی وەرزی حەجی ئەمساڵیان دیاری کردووە و مەرجەکان بریتین لە کوتان دژی نەخۆشی و چەند پێشنیارێک بۆ ئەو حاجیانەی دێنە ناو سعودیەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کوتان بۆ ئەو کەسانەی لە ناوخۆیی سعودیەوە دەیانەوێت حەج ئەنجام بدەن لەرێگەی ئەپڵکەیشنێکەوە پێشوەختە زانیاری تۆمار دەکرێت و هەروەها ئەو حاجیانەی لە دەرەوەی سعودیەوە دێن بۆ ئەنجامدانی حەج دەبێت ڤاکسینی تا و سەرئێشە وەربگرن کە جۆری ڤاکسینەکە لە ١٠ رۆژ کەمتر و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، پێویستە ئەو وڵاتانەی حاجییان لێوە دەچێتە سعودیە دۆخی ئەو کەسانە لەبەرچاوبگرن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و توانای ئەنجامدانی حەجیان نیە بەتایبەت ئەو کەسانەی گورچیلەیان لەکار کەوتووە یان دڵیان لاوازە یاخود نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان و جگەریان هەیە یان ئەو کەسانی تەمەنیان زۆرە و تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوونە.

باسی لەوەش کرد، تەواوی ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەبێت دڵنیابن لەسەر تەندروستی خۆیان و هەروەها پێویستە بەردەوام دەرمانیان پێبێت.













گەلەری