سەردێڕ:

بە فەرمی؛ واتسئەپ لەم وڵاتە قەدەغە کرا

PM:09:53:21/04/2024

2840 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی، چین بڕیاریدا وەتسئاپ قەدەغە بکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بە تۆمەتی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی پەکین، چین بڕیاریدا وەتسئاپ لە وڵاتەکەی قەدەغە بکات و لە ئەپستۆری بەرهەمەکانی ئەپڵدا بیان سڕێتەوە.

لەوبارەیەوە، وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ بە سی ئێن ئێنی راگەیاند، پابەندن بە جێبەجێکردنی یاساکانی ئەو وڵاتانەی کە کاریان تێدا دەکەن، تەنانەت کاتێک ناکۆکیشیان لەگەڵیاندا هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئەلیکترۆنی چینی فەرمانی لابردنی ئەو ئاپڵیکەیشنەی لە فرۆشگای ئۆنلاین لە چین دەرکرد لەسەر بنەمای نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەم ئاپڵیکەیشنانە تا ئێستاش بەردەستن بۆ داگرتن لە سەرجەم فرۆشگا ئۆنلاینەکانی وڵاتانی دیکە".













گەلەری