سەردێڕ:

لەم مانگەدا؛ عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

PM:06:55:21/04/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لەلایەن عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەوەش لە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا ماوەتەوە. دەشڵێت، "لەماوەی ٥٠ رۆژی رابردوودا عێراق زیاتر لە هەشت ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی کارگێری وزەی ئەمریکا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە تێکڕای ١٨ ملیۆن بەرمیلی هاوردەکراو لە رۆژی ١ تا ٢١ـی نیسانی ئەمساڵ بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٤٨ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هاوردە کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە ریزبەدنی دووەمدا ماوەتەوە و سعودیەش بە بڕی پێنج ملیۆن بەرمیل لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی هەناردەکاری نەوتدا ماوەتەوە.

باس لەوەش کراوە، عێراق لەماوەی ٥٠ رۆژدا بڕی هەشت ملیۆن و ٧٣١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە کە بە تێکڕا ١٧٤ هەزار و ٦٤٢ بەرمیل بۆ هەر رۆژێکی هەناردەکردنە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی بۆ ئەمریکا مانگانە بە بڕی پێنج بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ریزبەندی پێنجەمدا ماوەتەوە لەم ساڵدا کە بە تێکڕا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەرمیل دەکات بۆ مانگەکانی ١،٢،٣ و مانگی نیسان.













گەلەری