سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:12:39:21/04/2024

35668 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا ٢٥٠ دینار دابەزیوە.


دوای سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەردەوام روو لە دابەزینە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە دوێنێ کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەهاکەی ٢٥٠ دینار دابەزیوە.

لای خۆیەوە راوێژکارێکی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندیش رایگەیاند، ئەمریکا رازى بووە لەوەى عێراق توانیویەتى ٨٠٪ـی حەواڵەکە بکات بە ئەلکترۆنى، وتیشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ وردبینی لە سزای بانکە عێراقییەکان و چاوەڕی دەکرێت بڕیار لەسەر هەڵگرتنی سزاکانیان بدرێت، بەوەش مامەڵەکردن بە دۆلارەوە زیاتر دەبێت و بەوەش بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.













گەلەری