سەردێڕ:

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک پەسەند کرد

PM:10:51:20/04/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی زە گاردیانی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بە زۆرترین دەنگ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئەمریکادا و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی پیرانیش دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدەن. لەوبارەیەشەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "واژۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەکەم".


ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی زە گاردیانی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٣٦٠ دەنگی بەڵێ و ٥٨ دەنگی نەخێر پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی ئەپلیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکادا.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدات و دواتر پڕۆژەیاساکە دەبرێتە لای سەرۆکی ئەمریکا و لەوبارەیەشەوە جۆ بایدن دەڵێت، "واژۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەکەم".

پێشتر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، هەرچەندە ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تیک تۆک هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بکات، بەڵام هەر سورە لەسەر قەدەغەکردنی تیک تۆک.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەپلیکەیشنی تیک تۆک لە سەرتاسەری جیهان بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە کە ١٥٠ ملیۆن بەکارهێنەریان ئەمریکین.

پێشتریش چەندین جار ئەمریکا تۆمەتی سیخوڕیکردنی داوەتە پاڵ کۆمپانیا چینییەکە و خاوەنەکەی و بەوە تۆمەتباری کردوون کە زانیاری بەکارهێنەرانی تیک تۆک دزە پێدەکات و دەیداتە حکومەتی چین، بۆیە سەرقاڵی ئەوەن کە بە یەکجاریی بەکارهێنانی تیک تۆک لە ئەمریکادا قەدەغە بکەن.













گەلەری