AM:11:34:20/04/2024
7672 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانییەوە وەزارەتی پەروەردە داوا لە خوێندکاران دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا و بەو لاپەڕانەی سۆشیاڵ میدیا فریو نەخۆن کە ئامێری گزیکردن دەفرۆشن. دەشڵێت، لەحاڵەتی لەو جۆرەدا رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیانووە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئامادەسازیی دەکەن بۆ رووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریو بدەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، یەکێک لەو لاپەڕانەی لە سۆشیاڵ میدیادا هەن داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە
و لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە دەستگیرکراون.
ئەوەش هاتووە، وەزارەتی
پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهەموو جۆرێک دوور بن لەو جۆرە فریودانانە
و ئەوانە بێ ئەنجامن.
دەشڵێت، هەر کەسێکیش
ئەو کارانە بکات ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، ئەگەر پاش تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش
بێت.