سەردێڕ:

سەرەڕای زیانی بازاڕەکانی جیهان زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:03:08:19/04/2024

2280 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای دابەزینی پشکەکانی ئاسیا لە بازارە داراییەکاندا، نرخی نەوت و زێر بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرێژەی ٠.٢٩٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەکاتێکدا بازاری پشکەداراییەکان ٢.٣٪ دابەزینی بەخۆیەوە دیووە و زێڕیش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.


ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی ئابووری ئێم ئێس سئ ئەی ئابووریی ئاسیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پشکی بازارە داراییەکانی ئاسیا بەریژەی ٢.٣٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهۆی فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەتیش ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوت و ئاڵتون بەرزبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، نرخی زێر و نەوت لە ئێستادا بەرێژەی ٠.٢٩٪ بەرزبووەتەوە کە بەرامبەرە بە ١١٠خاڵ بەرامبەر بە پشکی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنانی ئاسیا ورۆژئاوای ئاسیا لە پینوێنی ئابووری ئەمساڵ.

هاوکات، بە گوێرەی راپۆرتەکە ئەوەش خراوەتە روو، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٤١٦ دۆلار کە بە سێیەم بەرزبوونەوەی ئاڵتون دادەندرێت لەم ساڵدا، بەڵام بانکەکانی روسیا دەیانەوێت ئاڵتوون بۆ بەهای دوو هەزار و ٢٣٩ دۆلار داببەزینن بەمەبەستی رێکخستنەوەی بازاڕەکانی روسیا.

لەو بارەیەشەوە شارەزایانی بازاری زێڕ لە کۆنسوڵیەتی جیهانی ئاڵتوون جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نرخی ئاڵتوون روو لە دابەزین دەکات بەرێژەیەکی بەرچاو چونکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە توانای بەرزکردنەوەی زیاتری ئاڵتونیان نیە تەنها لە دۆخی کتوپڕدا نەبێت.













گەلەری