سەردێڕ:

زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان

PM:02:00:19/04/2024

1052 جار خوێندراوەتەوە

ئاسکرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەکانی تر ئەو خواردنانەن کە لە کۆتایی وەرزی بەهار وبە تایبەت لە هاویندا خواستێکی زۆریان لە سەرە و منداڵ و گەورە رەنگە رۆژانە بیخۆن و بە تام و چێژی جیاواز و رەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.


دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر خواردنی ساردەمەنی یان رۆژانە یان بە بڕێکی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ کە بە گوێرەی جۆرەکانیان دەگۆڕێت و دیارترینیشیان ئەمانەن:


١.زۆری کێش و قەڵەوی چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە.

 

٢. ژەهراوی بوون بە بەکتریا و ڤایرۆس کە لە رێگەی ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە، لە نیشانەکانی سک چوون، رشانەوە و ئازاری ناوسک.

٣. زیاد بوونی ئەگەری هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان.

٤.زیاد بوونی ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک.

٥.دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری بە شیر یان هەرس نەکردنی لاکتۆز لەو کەسانەی خۆیان ئەو کێشە

تەندروستییەیان هەیە کاتێک ساردەمەنیەکە شیر یان لاکتۆز لەپێکهاتووەکەیدا هەبێت.

٦.سەرئێشەی دوای ئاسکریم و ساردەمەنی ، رەنگە لە هەندێک کەسدا رووبدات.













گەلەری