سەردێڕ:

بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکى عەتا سەراوى ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتیدا تەقییەوە

PM:01:02:19/04/2024

28520 جار خوێندراوەتەوە

بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیدا تەقییەوە و عەتا سەراوی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەی لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە تەقێنراوەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە.

لەو بارەیەوە، عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانیکی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی ئەو بەرپرسەوە سێ ئۆتۆمبێلی دیکە بە رێژەی جیاواز سوتاون، لە ئێستاشدا ئاگرەکە لەلایەن بەرگری شارستانی سلێمانیەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
گۆران لوقمان - سلێمانی 













گەلەری