سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بەردەوامە لە دابەزین

PM:02:05:18/04/2024

29764 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی هەر مسقاڵێک حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٦ دۆلار و ٦٠ سەنت و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٧٦ هەزار و ٦٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، هەر مسقاڵێک زێر حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار دینار بەرز بووەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٣٤ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩٩ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١٩ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦٤ هەزار دینار













گەلەری