سەردێڕ:

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا؛ سێ شاندی باڵای روسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

AM:11:49:18/04/2024

2160 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر پرسی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ شاندی باڵای وڵاتانی روسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی بەریتانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.

نەوەی نوێش رایگەیاند پێداگری دەکەن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.

هاوکات، دوێنێ چوارشەممە، هەریەکە لە کونسوڵى ئەڵمانیا و روسیا لە هەرێم بە جیا سەردانى شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و باسیان لە دۆخى هەرێم و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد.

نەوەى نوێش رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بەڕێوە بچێت، ئەگەرنا خەڵکی هەرێم رووبەڕووی مەترسى دەبنەوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، چارەسەرى هەموو کێشەکانی هەرێم و مووچە و کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بە هەڵبژاردن و هاتنە کایەتى حکومەتێکی نوێ چارەسەر دەبن.













گەلەری