سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی: لەنێو وڵاتە عەرەبییەکاندا عێراق زۆرترین گەشەی ئابووری دەبێت

PM:10:10:17/04/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەنێو وڵاتە عەرەبییەکاندا لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ عێراق زۆرترین گەشەی ئابووری دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق زۆرترین گەشەی ئابووری دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی بانکی نێودەوڵەتی گەشەی عێراق ٦.١٪ دەبێت و دوای ئەویش سعودیە دێت بە ٥.٩٪ و دواتریش فەلەستین بە پلەی سێیەم دێت.

لە پێشبینییەکەدا ئەوەش هاتووە، وڵاتانی لبیا و جیبوتی و میسر و ئیمارات و مەغریبیش لەمساڵدا ئابوورییەکانیان بەشێوەی بەرچاو گەشەدەکەن.
هەر ئەمڕۆ،
 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ماشا کلۆڤوسکی سەرۆکی بانکی جەی پی مۆرگان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکانی عێراق کرا و لەگەڵ تاوتوێ کردنی رێکارەکانی حکومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق دەیەوێت ئابورییەکەی لە ئابوورییەکی نەوتییەوە بگۆڕێت بۆ ئابوورییەکی هەمەچەشنە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت سود لە کەرتی گەشتوگوزار وەربگرێت و پەرەی پێبدات.













گەلەری